نه‌وا
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وروپیه‌كان سور بن له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، له رێككه‌وتنی قه‌ده‌غه‌كردنی په‌ره‌پێدانی چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌كشێنه‌وه.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به ماڵپه‌ڕی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر ئه‌وروپیه‌كان به‌رده‌وام بن له هه‌نگاوه‌كانیان له دژی تاران و دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بگه‌ڕێننه‌وه، وڵاته‌كه‌ی ده‌سته‌وه‌ستان نابێت و چه‌ندین بژارده‌ی له‌به‌رده‌مدایه.
رونیشیكرده‌وه، یه‌كێك له بژارده‌كان كشانه‌وه‌یه له رێككه‌وتنی قه‌ده‌غه‌كردنی په‌ره‌پێدان به چه‌كی ئه‌تۆمی (ئێن پی تی).
له‌به‌رامبه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی پابه‌ندیه‌كانی ئێران به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی سێ وڵاتی فه‌ره‌نسا، به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا هۆشداریان دابوه تاران كه ناچارن دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی ئه‌و وڵاته بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بگه‌ڕێننه‌وه، ئه‌مه‌ش به واتای سه‌پاندنه‌وه‌ی سزاكانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان دێت به‌سه‌ر تاران.
دوابه‌دوای ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه عه‌لی لاریجانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران رایگه‌یاندبوو، پڕۆژه‌یه‌كیان ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌نگاوێكی له‌و چه‌شنه‌ی ئه‌وروپیه‌كان كۆتایی به هاوكاریكردن له گه‌ڵ ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم بهێنن.