نه‌وا-كاروان مه‌حمود
جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ره‌تیده‌كاته‌وه ململانێی وڵاته زلهێزه‌كان كاریگه‌ری له‌سه‌ر دۆخی كه‌ركوك دروستكردبێت و راشیده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ندێكجار داعش له سنوری داقوق جموجوڵی هه‌یه.
عاسی عه‌لی جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، له سنوری كه‌ركوك ناوچه‌كه به‌گشتی تا راده‌یه‌ك ئارامه‌و ئه‌گه‌ر ململانێی وڵاته زلهێزه‌كان هه‌بێت به‌راستی له‌ناو شاری كه‌ركوك ره‌نگدانه‌وه‌ی نییه، ئه‌وه‌ی هه‌یه پارێزگاری كه‌ركوك ده‌سه‌ڵاتێكی زۆری هه‌یه ده‌توانێت ئارامی پارێزگاكه زیاتر بپارێزێت.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، كوشتنی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیش له رووی سیاسی و سه‌ربازییه‌وه كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر دۆخی كه‌ركوك نه‌بووه‌و ئه‌وه‌ی هه‌یه له سنوری داقوق جار جار جموجوڵی داعش هه‌یه‌و په‌لاماری باره‌گایه‌كی سه‌بازی ده‌ده‌ن و هه‌ندێكجار كوژراوی لێده‌كه‌وێته‌وه‌و جگه له‌وه‌ش فرۆكه به‌به‌رده‌وامی به‌ئاسمانی پارێزگاكه ده‌سوڕێته‌وه‌و نازانرێت ئه‌و فرۆكانه سه‌ر به كام وڵاته.
جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئه‌وه‌یشی وت: "له‌كه‌ركوك هاووڵاتیان هه‌ست به ئارامی و ئاسایش ده‌كه‌ن و به‌راورد به پارێزگاكانی دیكه هیچ گرژییه‌ك له نێوان پێكهاته‌كان نییه".