نه‌وا
ئێواره‌ی دوێنێ له‌سه‌ر رێگای ته‌كیه-بازیان بارهه‌ڵگرێك كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ستداو خۆی كێشا به ئۆتۆمبێلێكدا و شه‌ش كه‌سی تێدا بوه قوربانی.
په‌یجی ترافیك ئێف ئێم-ی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویكرده‌وه، ئێواره‌ی دووشه‌ممه روداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگای نێوان ته‌كیه-بازیان له‌سنوری پارێزگای سلێمانی له‌نێوان بارهه‌ڵگرێك و ئۆتۆمبێلێك رویدا، كه ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كه به‌ئاراسته‌ی سلێمانی رۆیشتوه و كۆنترۆڵی له‌ده‌ستداوه و چۆته سه‌ر سایدی به‌رامبه‌ر، به‌وهۆیه‌وه پێكدادان له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلی نیسان سه‌نی دروستبوه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، له‌ئه‌نجامی ئه‌و روداوه‌دا، سێ كه‌س له‌سه‌رنشینی ئۆتۆمبێله‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربون، كه سه‌رجه‌میان ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن.