نه‌وا-سه‌عید عه‌بدوڵڵا-هه‌ولێر
له‌سه‌ر سكاڵای زیاتر له 300 رێكخراو و چالاكوان له كوردستان، مه‌لا مه‌زهه‌ر خۆراسانی به تۆمه‌تی بانگه‌شه بۆ فره‌ژنی درایه دادگا و ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م یاسادا ئاماده‌بوو.
ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر سكاڵای رێكخراوه‌كان و چالاكوان له دادگای به‌رایی هه‌ولێر یه‌كه‌م دادبینی كه‌یسه‌كه به‌ڕێوه‌چو، پاش دادبینییه‌كه مه‌لا مه‌زهه‌ر خۆراسانی له‌لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن وتی "له‌سه‌ر داوای 300 رێكخراو و چالاكوانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی دراومه‌ته دادگا به‌تۆمه‌تی بانگه‌شه بۆ فره‌ژنی، چونكه ئه‌وه باسێكه زیاتر شه‌رعیه و خوای گه‌وره رێگه‌ی به موسڵمانان داوه له ژنێك تا چوار ژن بهێنن، به‌ڵام ئه‌و رێكخراوانه به تۆمه‌تی دژایه‌تیی یاسا، سكاڵایان له‌سه‌ر تۆماركردوم".
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد ئه‌و وه‌ك مه‌لایه‌ك به‌رده‌وام ده‌بێت له بانگه‌شه‌ی بۆ فره‌ژنی، چونكه ئێستا قه‌یره كچ له كۆمه‌ڵگه‌دا زۆر بون و پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ته‌واو خاوبۆته‌وه، بۆیه ده‌بێت له رێگه‌ی شه‌رعییه‌وه بانگه‌شه بۆ فره ژنی بكه‌ن.
وتیشی "رۆژی 27ی ئه‌م مانگه له‌به‌رده‌م دادگا ده‌بێت بۆ بڕیاری دادگا و ئه‌ویش خۆی به‌رگری له خۆی ده‌كات".
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، مه‌لا مه‌زهه‌ر وتی "سكاڵام له‌سه‌ر یه‌كێك له چالاكوانانی ژنان تۆماركردوه و بڕیاری دادگای له‌سه‌ر ده‌رچوه به سزادانی به بڕی 5 ملیۆن دینار، به‌ڵام تا ئێستا ئاماده‌نییه سزاكه‌ی بدات، به‌ڵام داوای یاسایی له‌سه‌ر من تۆماركردوه به‌بیانوی بانگه‌شه بۆ فره ژنی ئه‌وه‌ش به‌شێكی دیكه‌یه له هه‌وڵه‌كانی ئه‌و رێكخراوانه، كه به‌ناوی یاساوه قسه ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا خۆیان له سه‌رووی یاساوه‌ن".