پەرلەمانی كوردستان دەرئەنجامی كۆبونەوەكانی هەرێم و بەغدا تاووتوێ دەكات

21/01/2020

نەوا
دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (16)ی ئاسایی رۆژی پێنجشەمە 23-1-2020ی راگەیاند و دەرئەنجامی كۆبونەوەكانی هەرێم و بەغدا سەبارەت بە پرۆژەیاسای بودجەی فیدراڵیی ساڵی داهاتو و كەیسی نەوت تاووتوێ دەكات. 
بڕیارە كاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ پەرلەمانی كوردستان دانیشتنەكەی دەستپێبكات و دوو تەوەر گفتوگۆیان لەسەر دەكرێت، كە بریتین لە، یەكەم ئامادەبوونی شاندی دانوستاندكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی خستنەڕووی دەرئەنجامی كۆبونەوەكانیان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی سەبارەت بە (پڕۆژە بودجەی ساڵی 2020 و كەیسی نەوت).
دووەم تەوەر بریتی دەبێت لە: خستنەڕوی بیرۆكەی د.گەلاوێژ عوبێد عوسمان پەیوەست بە (دامەزراندنی سەنتەری راوێژكاریی بۆماوەیی نیشتمانی لەبەر زۆربوونی رێژەی منداڵی ناكام و نەخۆشییە بۆماوەییەكان).


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group