نه‌وا
سه‌رۆكی فراكسیۆن و سێ په‌رله‌مانتاری تری گۆڕان به نوسراوی فه‌رمی كه ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیان كردوه، ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه كه دوای ته‌واوبونی كاره‌كانی ئه‌م خوله موچه‌ی خانه‌نشینی وه‌ربگرن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاری پێشویان.
له نوسراوێكدا عه‌لی حه‌مه‌ساڵح سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان كه ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كردوه، ئاماژه‌ی بهوهكردوه كه به‌پێی ماده‌ی حه‌وت، بڕگه‌ی چوار له یاسای (چاكسازی له خانه‌نشینی و موچه و ده‌رماڵه و ئیمتیازاته‌كانی دیكه له هه‌رێمی كوردستان – عێراق)، موچه‌ی خانه‌نشینی ره‌تده‌كاته‌وه و دوای ته‌واو بونی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر كاری پێشوی.
هاوكات له دو نوسراوی دیكه‌دا هه‌ردو په‌رله‌مانتاری گۆڕان، شیرین ئه‌مین و شایان كاكهساڵح به هه‌مان شێوه موچه‌ی خانه‌نشینی خۆیان ره‌تده‌كه‌نه‌وه و داوایان كردوه كه دوای ته‌واوبونی خوله‌كه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاری پێشویان.
پێشتریش جه‌لال محه‌مه‌د ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مان ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبو كه موچه‌ی خانه‌نشینی ره‌تده‌كاته‌وه و دوای ته‌واوبونی خولی ئێستای په‌رله‌مان ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر كاری پێشوی.
له رۆژانی رابردوودا په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ و په‌رله‌مانتارێكی پارتیش موچه‌ی خانه‌نشینیان ره‌تكردبوه‌وه.