نه‌وا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی هه‌رێم رونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی له سنور راگیراون یان داخڵكراون بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، سه‌رجه‌میان له هه‌ر سزایه‌كی دواكه‌وتن كه له گومرك له‌سه‌ریان تۆماركراوه ده‌به‌خشرێن.
عه‌بدولقادر عه‌زیز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆی هه‌رێم به‌وه‌كاله‌ت له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، "ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه له سنور راگیراون و ئه‌وانه‌ی داخڵ كراون ده‌به‌خشرێن له هه‌ر سزایه‌كی دواكه‌وتن كه له گومرگ له‌سه‌ریان تۆماركراوه".
ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، "به‌هۆی ئه‌و ماوه‌یه‌ی تۆمارنه‌كردنی كه‌وتوه‌ته سه‌ر ئۆتۆمبێل، تا ئه‌و ڕۆژه‌ی بڕیاری كۆتایی ده‌رده‌چێت به‌تۆماركردنی یان ڕه‌تكردنه‌وه‌ی تۆماركردن، به مه‌رجێك له‌ماوه‌ی (60) رۆژدا بۆ بكرێت و دوای ئه‌و ماوه‌یه ده‌بێت گشت سزاكانی دواكه‌وتنی بدات".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند، "ئاگاداری هاوڵاتیان وشوفێران وكۆمپانیاكانی كڕین وفرۆشتنی ئوتومبێل ده‌كه‌ینه‌وه كه‌وا ره‌زامه‌ندی دراوه به‌تۆماركردنی ئه‌و ئوتومبێله مۆدیل 2017انه‌ی كه لهگومركی باشماخه‌وه داخلی هه‌رێمی كوردستان كرابوون به‌بی ئه‌وه‌ی توشی سزای دارایی ببن به مه‌رجێك هه‌تا رۆژی16ی 2ی 2020 سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆبكهن به‌مه‌به‌ستی تۆماركردنی ئوتومبێله‌كانیان، وهبهپیچهوانهوه و له‌دوای تێپه‌ڕبوونی ئه‌م ماوه‌یه سزای دواكه‌وتن ده‌كه‌ویته سه‌ر هه‌ر ئوتومبلیك كهخاوهنهكهی سه‌ردانی هاتووچۆی نه‌كردبێت بۆتۆماركردن له‌ماوه‌ی دیاریكراودا".