وەزیری دارایی كێشەی بەشێك لە مامۆستایانی چارەسەركرد

22/01/2020

نەوا
وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، وەزیری دارایی كێشەی خەرجكردنی كرێی وانەبێژیی بۆ ممۆستایانی باخچەی ساوایان چارەسەر كردووە.
لە راگەیەنراوێكدا وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم رایگەیاندووە، رۆژی چوارشەممە وەزیری دارایی بە رێنماییەك كێشەی خەرجكردنی كرێی وانەبێژی بۆ مامۆستایانی باخچەی ساوایان چارەسەركردووە.
پێشتریش وەزارەتی دارایی رایگەیاندبوو، لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا وەزیری دارایی واژۆی لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستی سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەست كردووە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group