نه‌وا
هاتوچۆی هه‌ڵه‌بجه ده‌نگۆی پێدانی تابلۆی پارێزگاكه به ئۆتۆمبێله بێسه‌ره‌تاكان ره‌تده‌كاته‌وه و داواش ده‌كات هاوڵاتیان خۆیان له كڕین و فرۆشتن به‌و ئۆتۆمبێلانه به‌دور بگرن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی هه‌ڵه‌بجه، له گاداریه‌كدا رایگه‌یاندووه، "وه‌ك تێبینی ده‌كرێت ماوه‌یه‌كه له‌لایه‌ن هه‌ندێك له فرۆشیارانی ئۆتۆمبێله بێسه‌ره‌تاكان و كه‌سانی به‌رژه‌وه‌ندیخوازه‌وه، بۆ ساغكردنه‌وه ئۆتۆمبێبله‌كانیان به‌شێوه‌یه‌ك له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان، له‌سه‌ر كار و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ده‌نگۆی پێدانی (تابلۆی ژماره هه‌ڵه‌بجه) به‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی بێسه‌ره‌تان، یان هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیان نییه، بڵاو ده‌كرێته‌وه".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی هه‌ڵه‌بجه ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكردۆته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه: "ئه‌و ده‌نگۆیانه دوورن له ڕاستییه‌وه و وته‌كانیان هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی یاسایی نییه، داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین، به‌دوور بن له كڕین و فرۆشتنی ئه‌و جۆره ئۆتۆمبێلانه".