نه‌وا
كه‌سایه‌تیه‌كی نزیك له رابه‌ری ره‌وتی سه‌در، سه‌رۆك كۆماری عێراق به "پارێزه‌ری سه‌روه‌ری وڵات و شۆڕشگێڕان" ناوبردووه.
په‌یجی ساڵح محه‌مه‌د عێراقی كه‌سایه‌تی نزیك له موقته‌دا سه‌در رابه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی سه‌رۆك كۆماری عێراقدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "سه‌رۆك كۆمار، پارێزه‌ری سه‌روه‌ری و پارێزه‌ری شۆڕشگێڕان".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه به‌رهه‌م ساڵح له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی ئابوری داڤۆس جه‌ختی له‌وه‌كردبوه‌وه، كه عێراق سوره له‌سه‌ر دروستكردنی په‌یوه‌ندیی هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ ته‌واوی دۆست و هاوپه‌یمانه‌كانی كه ببێته مایه‌ی پته‌وكردنی سه‌روه‌ری عێراق و رێزگرتن له بڕیاری سه‌ربه‌خۆ و به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی عێراق".
هاوكات له وته‌یه‌كیشدا له كۆڕبه‌ندی داڤۆس به‌رهه‌م ساڵح نیگه‌رانی خۆی له‌و توندوتیژیانه نیشاندا كه له خۆپیشاندانه‌كانی عێراق رووده‌ده‌ن و به هۆیانه‌وه نزیكه‌ی 600 كه‌س كوژراون.