نه‌وا
لهروداوێكى سه‌یر و ده‌گمه‌ندا، بوك و زاوایه‌ك ئاهه‌نگى گواستنه‌وه‌یان هه‌ڵوه‌شانده‌وه ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى دایكى بوك و باوكى زاوا په‌یوه‌ندییان هه‌بوه و پێكه‌وه هه‌ڵاتون.
له‌جیهاندا روداوى زۆر ده‌گمه‌ن و سه‌یر روده‌دات هه‌ندێك له‌وانه‌ش پێكه‌نیناوى و جێى سه‌رسوڕمانن، هه‌روه‌ها چه‌ندین هۆكار هه‌ن بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى ئاهه‌نگى هاوسه‌رگیرى، به‌ڵام هه‌ندێك له‌و روداوانه پێشبینى نه‌كراون.
رۆژنامه‌ى "ده‌یلى مه‌یل"ى به‌ریتانى له‌باره‌ی روداوێكى سه‌یره‌وه بڵاویكردوه‌ته‌وه، بوك و زاوایه‌ك چه‌ند رۆژێك پێش رێوڕه‌سمی هاوسه‌رگیرییان، به ناچاری ئاهه‌نگه‌كه‌یان هه‌ڵوه‌شاندوه‌ته‌وه، چونكه باوكى زاوا و دایكى بوك په‌یوه‌ندییان پێكه‌وه هه‌بوه و به‌ره‌و شوێنێكى نادیار هه‌ڵاتون.
رونیشكراوه‌ته‌وه، هه‌ردوو خێزانه‌كه لاى پۆلیس زانیاری خۆیان پێشكه‌شكردوه، به‌پێى زانیاریه‌كانیش پیاوه‌كه كۆتاجار له ناوچه‌ى كترام له سورات بینراوه، هه‌روه‌ها ژنه‌كه‌ش كۆتاجار كه بینراوه، له ماڵه‌وه ده‌رچوه و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
یه‌كێك له كه‌سه نزیكه‌كانى ئه‌و خێزانانه وتویهتى، ئه‌و دوو عاشقه له منداڵیه‌وه یه‌كترییان ناسیوه و په‌یوه‌ندییه‌كى پته‌وى خۆشه‌ویستى له‌نێوانیاندا هه‌بوه، به‌ڵام به هاوسه‌رگیرى كۆتایى نه‌هاتوه، هه‌ڵاتنیشیان پێكه‌وه دواى ئه‌وه‌دێت، كه زاوا ماوه‌ى زیاتر له یه‌ك ساڵه سه‌رقاڵى ئاماده‌كاریه بۆ ئاهه‌نگى هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ى.