سوپای پاسداران كوشتنی 50 سه‌ربازی ئه‌مریكی له‌ كه‌نداو راگه‌یاند

23/01/2020 جیهان
نه‌وا
فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ ده‌ریاوانیه‌‌كانی ئێران ئاشكرایده‌كات، له‌ ئه‌نجامی شه‌ش هێرشدا 50 سه‌ربازی ئه‌مریكیان له‌ ئاوه‌كانی كه‌نداودا كوشتوه‌. 
ره‌زا ته‌نكسیری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ ده‌ریاییه‌كانی ئێران رایگه‌یاندووه‌، "هێزه‌كانی سوپای پاسداران له‌ سنوری ئاوه‌كانی كه‌نداو شه‌ش گورزی كوشنده‌یان له‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكا وه‌شاندوه‌". 
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، "له‌ ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ش هێرشه‌دا 50 سه‌ربازی ئه‌مریكا كوژراون". 
رونیشیكردوه‌ته‌وه‌، "هێرشی یه‌كه‌میان بۆ سه‌ر كه‌شتی سه‌نگاری بووه‌، دووه‌میش بۆ سه‌ر گوزاره‌وه‌ی نه‌وتی سی ئیڵ سیتی بووه‌، وه‌ سێه‌مین هێرش بۆ سه‌ر گوازه‌ره‌وه‌ی نه‌وتی بریگتۆن بووه‌و دوای ئه‌وه‌یشدا كه‌شتیه‌كی سه‌ربازی و دوو كۆپته‌ر تێكشكێنران". 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group