نه‌وا-رۆژیار سیروان-سلێمانی
شاره‌زایه‌كی په‌روه‌رده ده‌ڵێت: "له پاش 86 ساڵ له چه‌قبه‌ستووی له سیسته‌می په‌روه‌رده بڕیاردرا به گۆرینی سیسته‌می به‌ریتانی بۆ سیسته‌می خۆماڵی". ئه‌وه‌ش راده‌گه‌یه‌نێت، له هه‌رێمی كوردستان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سیسته‌می سویدی نیه‌و به‌هه‌ڵه له‌ناو خه‌ڵك باسده‌كرێت چونكه سوید خۆی هیچ سیسته‌مێكی نیه به‌وناوه‌وه".
له‌وباره‌یه‌وه مامۆستا به‌كر محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانی به‌رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، پارێزگای سلێمانی له‌رووی ته‌مه‌نی فێربوونه‌وه له ئاست ستانداردی جیهانیه‌و ده‌توانین بڵێین كۆمه‌ڵگایه‌كی خوێنده‌وارین، ئاستی په‌روه‌رده‌ش له سلێمانی له‌ریزبه‌ندی یه‌كه‌مه‌كانه له عێراقدا، به‌ڵام به‌پێوه‌ری جیهانی كه‌موكورتی زۆرمان هه‌یه، هه‌وڵه‌كانمان بۆ ئه‌وه‌یه ئاستی زانستی و په‌روه‌رده‌یی له شاره‌كه‌مان زیاتر به‌رزبكه‌ینه‌وه به‌به‌راورد به ئێستا، بۆیه پرۆژه‌یه‌كمان هه‌یه به‌ناوی پرۆژه‌ی بنیاتنانی تواناكان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگامان كۆكردۆته‌وه بۆ راوێژكاری له‌سه‌ر ئه‌وپرۆژه‌یه.
وتیشی: "ئێمه پاشماوه‌ی قه‌یرانین تائێستا كێشه‌ی داراییمان هه‌یه، بۆنموونه رێژه‌ی خوێندكار زیاتره له رێژه‌ی قوتابخانه‌كان، یه‌كێك له پێوه‌ره‌كانی جیهان قوتابخانه‌كان یه‌ك ده‌وامی تێدایه به‌ڵام له‌ئێستادا قوتابخانه‌مان هه‌یه سێ ده‌وامی تێدا ده‌كرێت، جگه له‌وه كه‌موكورتی هه‌یه له به‌شداربوونی مامۆستایان له خول و راهێنان به‌مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی تواناكانیان، ئه‌وه‌ی گرنگه باس بكرێت دۆخی په‌روه‌رده له ئاستێكی پێویستدا نیه و له‌هه‌وڵی باشتركردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی توانای مامۆستاكانین، هه‌موو كارێكیش به‌هه‌وڵی هه‌موو لایه‌ك ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌ده‌ست ده‌هێنرێت".
له‌لای خۆشیه‌وه حه‌وێز محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كه‌م له په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانی بۆ رادیۆ نه‌وا وتی: "له پاش 86 ساڵ له چه‌قبه‌ستووی په‌روه‌رده كه سیسته‌می به‌ریتانی بوو له‌ساڵی 2007وه گۆریمان و له‌ئێستادا قۆناغه‌كانی خوێندن به‌سه‌ر دوو به‌ش دابه‌شكراوه قۆناغی بنه‌ره‌تی و ئاماده‌ییه و له‌ناو ئه‌م سیسته‌مه پرۆژه‌ی بنیاتنانی تواناكان هه‌یه كه له 25 ستانداری جیهانی پێكهاتووه‌و سیسته‌می ئێستا خۆماڵیه كه په‌یڕه‌و ده‌كرێت".
سه‌باره‌ت به په‌یڕه‌وكردنی سیسته‌می سویدی له‌قوتابخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وتی: "به‌داخه‌وه به‌هه‌ڵه ناونراوه سوید خۆی شتێك نیه به‌ناوی سیسته‌می سویدی و هه‌ڵه‌یه‌كی باوه له‌ناو خه‌ڵكدا بڵاوبۆته‌وه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سیسته‌می سویدی بوونی نیه و ته‌نها چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی به‌هێز له سوید له ناو په‌روه‌رده‌كاریان ده‌كرد و شوێن ده‌ستیان دیار بوو ناوه‌كه به‌هۆی ئه‌وه‌وه هاتووه ئه‌گینا ئه‌وه‌ی ئێستا په‌یره‌و ده‌كرێت سیسته‌می خۆماڵیه".
حه‌وێز محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كه‌م له په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانی باسی له‌وه‌شكرد، سیسته‌مه‌كه‌ی پێش ساڵی 2007 به‌خراپ نازانم به‌ڵام ناكرێت له‌گه‌ڵ تێپه‌ربوونی سه‌رده‌م و پێشكه‌وتن به‌چه‌قبه‌ستووی له‌یه‌ك قۆناغ بمێنینه‌وه ئێستا وا سه‌رقاڵی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ن تا به‌پێی ستاندارده‌كانی جیهان گۆرانكاری نوێ له سێكته‌ری په‌روه‌رده ئه‌نجام بده‌ین.