نه‌وا
په‌رله‌مانتارێكی خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی ده‌ڵێت: "كۆبوونه‌وه‌كه‌ى نێچیرڤان بارزانى و دۆناڵد ترامپ ئومێد و گه‌شبینییه‌كى یه‌كجار گه‌وره‌یه بۆ خه‌ڵكى كوردستان". له‌لایه‌كی دیكه‌وه بڕیارده‌رى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى كۆمه‌ڵى ئیسلامى رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مه كۆبونه‌وه‌ى فه‌رمى نییه كه له واشنتۆن پێشوازییان لێكرابێت و به‌ڵكو پێیده‌وترێت له په‌راوێزى كۆڕبه‌ند.
فازڵ به‌شاره‌تى په‌رله‌مانتارى پێشوى كوردستان له فراكیسۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له به‌رنامه‌ى "ئاراسته‌ى رادیۆى نه‌وا" ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه كۆبوونه‌وه‌كه‌ى نێچیرڤان بارزانى و دۆناڵد ترامپ، "ئومێد و گه‌شبینییه‌كى یه‌كجار گه‌وره‌یه بۆ خه‌ڵكى كوردستان"و وتیشی: "هیوادارم ئه‌و دڵخۆشییه‌ى لاى من هه‌یه لای هه‌موو تاكێكى خه‌ڵكى كوردستان و حزبه و لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌و جۆره بێت".
راشیگه‌یاند، "دبلۆماسیه‌تى كورد له ناو كۆمه‌ڵگه‌ى جیهانیدا گه‌شه‌كردنى گه‌وره به خۆوه ده‌بینێت و ماناى ئه‌وه‌یه كه بارودۆخى سیاسى و ئابورى و ئه‌منى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌شه‌كردندایه".
هه‌ر له‌به‌رنامه‌كه‌دا شوان رابه‌ر بڕیارده‌رى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى كۆمه‌ڵى ئیسلامى كوردستان ئه‌گه‌رچى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى پێ‌باش بوو، هه‌روه‌ها به كۆبوونه‌وه‌یه‌كى وه‌سفكرد كه "مانا و مه‌خزاى خۆى هه‌یه به‌تایبه‌ت بۆ وڵاتانى جیهان"، به‌ڵام پێیوابوو كه "ده‌ره‌نجامى ئه‌م كۆبوونه‌وانه مه‌رجه".
وتیشى: "گرنگ ئه‌وه‌یه له‌داهاتوودا چى بۆ كورد ده‌كرێت و په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مریكا و هه‌رێمى كوردستان چۆن ده‌بن، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه ئه‌مه كۆبونه‌وه‌ى فه‌رمى نییه كه له واشنتۆن پێشوازییان لێكرابێت و به‌ڵكو پێیده‌وترێت له په‌راوێزى كۆڕبه‌ند".