نه‌وا
ژماره‌یه‌ك زاناى ئه‌مریكى ئاشكرایانكرد، سێ مانگ پێش ئێستا پێشبینى ئه‌وه‌یان كردوه ڤایرۆسێكى كوشنده له‌جیهاندا بڵاوده‌بێته‌وه و ده‌بێته‌هۆى گیانله‌ده‌ستدانى 65 ملیۆن كه‌س، پێشبینیه‌كه‌ش زیاتر له‌سه‌ر كۆرۆنا بوه.
له‌وباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ى "ده‌یلى مه‌یل"ى به‌ریتانى له‌زارى دكتۆر "ئێریك تۆنه‌ر" زانا له ناوه‌ندى لێكۆڵینه‌وه‌ى "جۆنگ هۆبكینز" بڵاویكردوه‌ته‌وه، له مانگى ئۆكتۆبه‌رى پێشوو له‌میانه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى نمونه‌ییدا له رێگه‌ى به‌رنامه‌یه‌كه‌وه پێشبینى ئه‌وه‌مان كردوه ڤایرۆسێكى كوشنده به‌جیهاندا بڵاوببێته‌وه، كه له‌ماوه‌ى 18 مانگدا ده‌بێته‌هۆى كوشتنى 65 ملیۆن كه‌س له‌جیهاندا.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، كاتێك جۆره نوێیه‌كه‌ى كۆرۆنا بڵاوبوه‌وه، توشى سه‌رسوڕمانى نه‌كردین، چونكه بۆ ماوه‌یه‌كى درێژ پێمانوابوو ئه‌و ڤایرۆسه كوشنده‌یه ئه‌گه‌رى زۆره كۆرۆنا بێت، جارێ نازانین تواناى گواستنه‌وه‌ى چه‌نده، به‌ڵام ئه‌وه ده‌زانین له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكى دیكه ده‌گوازرێته‌وه، هه‌رچه‌نده به‌هێنده‌ى ڤایرۆسى سارس مه‌ترسیدار نییه، به‌ڵام له سارس خێراتر ده‌گوازرێته‌وه.
كۆرۆنا نوێیه‌كه بۆ یه‌كه‌مجار له هه‌رێمى وۆهانی چین-ه‌وه بڵاوبۆته‌وه و به‌پێى وته‌ى شاره‌زایان له رێگه‌ى ماره‌وه بوه و تائێستا 41 كه‌سى كوشتوه، زیاتر له هه‌زار و 300یش توشبون، هه‌روه‌ها ڤایرۆسه‌كه گه‌یشتوه‌ته وڵاته‌كانى تایله‌ند، ڤێتنام، سه‌نگافوره، ژاپۆن، كۆریای باشور، تایوان، نیپاڵ، فه‌ره‌نسا، ئه‌مریكا و ئوسترالیا، باس له‌وه‌ش ده‌كرێت له سعودیه یه‌ك حاڵه‌ت هه‌بوه.