نه‌وا ـ سه‌عید عه‌بدوڵڵا ـ هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ 27/1/2020 له‌شاری هه‌ولێر یه‌كه‌م دادگایی مه‌لا مه‌زهه‌ر خۆراسانی له‌سه‌ر ئه‌و سكاڵایه‌ی كه ژنانی چالاكوان له‌سه‌ریان تۆماركردبوو به‌ڕێوه‌چوو.
به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی له مه‌لا مه‌زهه‌ریش ژماره‌یه‌ك له پێڕه‌وانی ئیسلامی و مامۆستایانی ئایینی له‌به‌رده‌م دادگای هه‌ولێر گردبونه‌وه‌و دوای ئه‌وه‌ی دادوه‌ری دۆسیه‌كه بڕیاریدا وردبینی له دۆسیه‌كه‌دا بكرێت، دانیشتنی داهاتوی دادگاییه‌كه بۆ 6/2/2020 دواخرا، دواتر مه‌لا مه‌زهه‌ر خۆراسانی له‌به‌رده‌م رۆژنامه‌نووسان وتی "ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده‌بوین وه‌ك ئه‌وه‌ی كه داوای یاساییم له‌سه‌ر تۆماركراوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له‌خۆم بكه‌م.
وتیشى "من هاتووم به‌ڵگه‌ی قورئانی و ده‌قی شه‌رعیم بۆ دادگا رونكردۆته‌وه بۆیه خۆم به‌تاوانبار نازانم و به‌رگری له‌خۆم ده‌كه‌م، ئه‌و رێكخراوانه‌ی سكاڵایان له‌سه‌ر تۆماركردوه ئه‌گه‌ر تۆبه نه‌كه‌ن و داوای لێخۆشبون له‌خودا نه‌كه‌ن، ئه‌وا داوای یاساییان له‌سه‌ر تۆمارده‌كه‌م، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره بكه‌ن، منیش له‌به‌شی خۆم خۆشده‌بم و گه‌رده‌نیان ئازاد ده‌كه‌م".
له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه ژنان باسیان له‌وه‌كرد به‌رده‌وام ده‌بن له دژایه‌تیكردنی هه‌ر بیرێك سوكایه‌تی به ژنانی كوردستان به‌تایبه‌تی چالاكوانان بكات، به‌هار مونزیر، كه سكاڵای له‌سه‌ر مه‌لا مه‌زهه‌ر تۆمار كردبوو، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی "ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له به‌رگریكردن له مافی ژنان و رێگه ناده‌ین به‌هیچ بیانویه‌ك سوكایه‌تی به ژنان بكرێت، به‌ڵام به‌شێك له مه‌لاكان به بانوی شه‌رعی و ده‌قی ئایینی هێرش ده‌كه‌ن و خۆشیان به راست ده‌زانن".
به‌پێى زانیاریه‌كانى نه‌وا، ئه‌مڕۆ كه پرۆسه‌ی دادگاییه‌كه به‌ڕێوه‌چوو هێزه ئه‌منییه‌كان پشتێنه‌ی مرۆییان له‌نێوان هه‌ردولادا دروستكردبوو بۆ ئه‌وه‌ی روداوی نه‌خوازراو نه‌كه‌وێته‌وه.