نه‌وا ـ سه‌عید عه‌بدوڵڵا ـ هه‌ولێر
ده‌زگای گشتی كاروباری مینی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ساڵی رابردودا هه‌شت هاوڵاتی به‌هۆی مینه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 90 كێڵگه‌ی مین پاككراونته‌وه.
ئه‌مڕۆ له‌شاری هه‌ولێر ده‌زگای گشتیی كاروباری مین ئاماری چالاكییه‌كانی خۆی له‌ساڵی 2019دا بڵاوكرده‌وه، له‌و باره‌یه‌وه تاڵیب خه‌لیل به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ده‌زگای مین له لێدوانێكدا بۆ رادیۆ نه‌وا وتی: ساڵی رابردوو 10 ملیۆن و 424 هه‌زار و 32 مه‌تر چوارگۆشه له مین پاككراونته‌وه، به‌و هۆیه‌شه‌وه 6 هه‌زار و 808 مین و 20 هه‌زار و 975 پارچه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی دۆزراوه له‌ناوبراون.
وتیشى: هه‌ر ساڵی رابردوو 90 كێڵگه‌ی مین و 12 شوێنی شه‌ڕكردن چاككراونه‌ته‌وه و 77 كێڵگه‌ی پاككراوه راده‌ستی خاوه‌نه‌كانیان كراونه‌ته‌وه، كه ده‌كاته 2 ملیۆن و 277 هه‌زار و 742 مه‌تر چوارگۆشه.
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ده‌زگای مین باسى له‌وه‌شكرد: 11 خولی راهێنان كراوه‌ته‌وه و 1 مۆڵه‌تی نوێ و 19 مۆڵه‌تی دوباره‌یان داوه به رێكخراوه‌كانی دژه مین، 2 هه‌زار و 901 چاودێریش سه‌ردانی كێڵگه مینه‌كانیان كردوه.
له‌باره‌ی قوربانییه‌كانیشه‌وه ئاماژه‌ى به‌وه‌دا: ساڵی 2019 به‌هۆی مینه‌وه 22 كه‌س بونه‌ته قوربانی، كه 14یان برینداربون و 8 یان گیانیان له‌ده‌ستداوه.