نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا رایگه‌یاندووه، هه‌رێمی كوردستان وه‌ك سه‌رجه‌م وڵاتانی دیكه‌ی جیهان له نزیكه‌وه چاودێری بارودۆخی ئه‌م په‌تایه ده‌كات و رێكاری پێویست ده‌گرنه‌به‌ر و رێنمایی خۆپاراستنی بڵاوكردۆته‌وه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆسته و گه‌یاندنی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن، بۆ پاراستنی گیانی كارمه‌ندان و هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستوبردی كردووه له گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزی و سه‌لامه‌تی.
له هه‌نگاوێكی به‌په‌له‌دا ده‌ستیكردووه به دابه‌شكردنی ده‌ستكێش و ماسك به‌سه‌ر كارمه‌ندانی پۆسته و پابه‌ندكردنیان به به‌كارهێنانی له‌كاتی كاركردندا، شایانی باسه پۆسته‌ی هه‌رێمی كوردستان له رێگای سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی ئاڵوگۆڕی پۆسته له هه‌ولێر، رۆژانه ئاڵوگۆڕی پۆسته‌و پێچراو به ناردن و هاتن له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان ده‌كات.
هه‌روه‌ها له هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانی كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمن، ئامێری پشكنینی گه‌شتیاران دانراوه و له فه‌رمانگه‌كانی پۆسته و گواستنه‌وه ده‌ستكراوه به پێدانی رێنمایی ته‌ندروستی و پێداویستیه‌كانی خۆپاراستن له په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا.
شایانی باسه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت:" رێوشوێنی پێویست گیراوه‌ته به‌ر و تا ئێستا مه‌ترسیی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و عیراق نه‌بووه".
ڤایرۆسی كۆرۆنا له كۆتایی مانگی كانونی یه‌كه‌می 2019 له شاری ووهان له چین سه‌ریهه‌ڵداو دواتر له چه‌ند وڵاتێكی دیكه بڵاوبوه‌وه .