نه‌وا-كاروان مه‌حمود
ده‌نگۆی تۆماركردنی یه‌كه‌م حاڵه‌تی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان بڵاو ده‌كرێته‌وه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانیش ره‌تیده‌كاته‌وه‌و راشیده‌گه‌یه‌نێت، "هیچ شتێك به ئێمه نه‌وتراوه".
د. سه‌باح هه‌ورامی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی به رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، تائێستا هیچ حاڵه‌تێكی ڤایرۆسی كۆرۆنا له سلێمانی تۆمار نه‌كراوه‌و له وه‌زاره‌تیشه‌وه ئاگادار نه‌كراوین حاڵه‌ته‌كه له هه‌رێمی كوردستان بوونی هه‌بێت.
باسی له‌وه‌شكرد، رێوشوێنی پێویستیش بۆ خۆپاراستن گیراوه‌ته‌به‌رو سه‌رجه‌م ئه‌و هاووڵاتیانه‌ش گه‌شتی ئه‌و ووڵاتانه ده‌كه‌ن كه ڤایرۆسه‌كه‌ی تێدا بڵاو بووه‌ته‌وه پشكنینیان بۆ ده‌كرێت.
بۆ زانیاری زیاتر رادیۆ نه‌وا په‌یوه‌ندی كرد به دكتۆر محه‌مه‌د قادر خۆشناو وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ڵام وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی نه‌دایه‌وه.