ئەفغانستان.. تالیبان خستنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی ئەمریكی راگەیاند

27/01/2020 جیهان

نەوا
بزوتنەوەی تالیبان رایگەیاند، فڕۆكەیەكی ئەمریكایان خستوەتە خوارەوە و سەرجەم سەرنشینەكانی كوژراون.
زەبیحوڵا موجاهید وتەبێژی بزوتنەوەی تالیبان رایگەیاند، فڕۆكەیەكی ئەمریكیان لە ویلایەتی غەزنی خستوەتەخوارەوە كە سەرنشینەكانی ئەفسەرانی باڵای هەوالگری ئەمریكابوون و سەرجەمیان كوژراون.
رۆژی دووشەممە هەواڵی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی نەفەرهەڵگری هێڵی ئاسمانی ئاریانای ئەفغانستان لە نزیك گوندێكی سەر بە قەزای دێ یەكی ویلایەتی غەزنی بڵاوكرایەوە، بەڵام هەر زوو كۆمپانیاكە و دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی ئەفغانستان رەتیان كردەوە هیچ فڕۆكەیەكیان كەوتبێتە خوارەوە.
ناوچەی غەزنی لە ژێر كۆنتڕۆڵی بزوتنەوەی تالیباندا و راگەیاندنی خستنەخوارەوەی ئەو فڕۆكەیەش لە كاتێكدایە كە ماوەیەكە هەوڵەكان بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستان لە نێوان ئەو بزوتنەوەیە و واشنتۆن خراونەتەگەڕ.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group