نه‌وا
له شاری كه‌ركوك، كه‌سی یه‌كه‌می حزبه سیاسییه كوردییه‌كان جگه له پارتی، به به‌شداری په‌رله‌مانتارانی كوردی پارێزگاكه كۆبونه‌وه و له به‌یاننامه‌یه‌كدا بۆ سه‌رۆكایه‌یتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق، داوای ده‌ستوه‌ردانیان كرد بۆ چاره‌سه‌ری چه‌ند كێشه‌یه‌ك له كه‌ركوك.
كۆبونه‌وه‌كه زیاتر له دوو كاتژمێری خایاند، دواتر ره‌وه‌ند مه‌لامه‌حمود، جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتیی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له باره‌ی پۆستی پارێزگاره‌وه وتی "دانانی پارێزگار خه‌تای حزبه كوردستانییه‌كان به تایبه‌ت یه‌كێتی و پارتی بوو".
وتیشی، له نێو خۆیاندا نه‌یانتوانی چاره‌سه‌ری ناكۆكییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه بكه‌ن، بۆیه دانانی پارێزگار دواكه‌وت.
به‌وته‌ی ره‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود "رێككه‌وتونن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی رێگربن له پێشلكردنی مافی هاوڵاتیانی كورد و نه‌ته‌وه‌كانی تر، ته‌ئكیدیان له پێكه‌وه‌ژیان كرده‌وه و داوایانكرد رێگه‌نه‌درێت دادگا له‌سه‌ر زه‌وی جوتیاران به ئاره‌زووی خۆی بڕیاربدات".
له ته‌وه‌رێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا، باس له دامه‌زراندنه‌كه‌ی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك كراوه و له‌وباره‌وه جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتیی رایگه‌یاند "رێككه‌وتن رێگه‌بگرن له قۆرغكاری و رێنه‌ده‌ن خه‌ڵك له مافی خۆی بێبه‌شبێت".
حزبه كوردییه‌كانی كه‌ركوك رێككه‌وتن له‌سه‌ر راده‌ستكردنی یاداشتێك به سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان "له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كانی كه‌ركوك و بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به تایبه‌ت جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستور به دانانی بودجه بۆ پرۆسه‌كه".