نه‌وا
دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ناوه‌رۆكی گرێبه‌ستی سه‌ده‌ی بۆ هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل و سه‌رۆكی پارتی ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته ئاشكرا كرد و بڕیاره رۆژی سێ شه‌ممه ورده‌كاری پرۆژه‌كه بخاته‌ڕوو.
پڕۆژه‌ی ناسراو به گرێبه‌ستی سه‌ده كه تایبه‌ته به ئاشتی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستینیه‌كان ماوه‌یه‌كی زۆره له لایه‌ن ئه‌مریكاوه ئاماده‌كاری بۆده‌كرێت.
رۆژی دووشه‌ممه دۆناڵد ترامپ به جیا له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له بنیامین ناتانیاهو سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل و بێنی گانتز سه‌رۆكی پارتی شین و سپی ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته كۆبوه‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا ناوه‌رۆكی گرێبه‌ستی سه‌ده‌ی بۆ ئاشكرا كردوون و بڕیاریشه رۆژی سێ شه‌ممه ورده‌كاریه‌كه‌ی بۆ رای گشتی بخرێته‌ڕوو.
ترامپ له دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ناتانیاهوو ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، كه چه‌ندین ساڵه كارده‌كرێت بۆ چه‌سپاندنی ئاشتی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و گرێبه‌ستی سه‌ده هه‌لێكی زێڕینه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و چانسی سه‌ركه‌وتنی زۆره.
ئاشكراكردنی ناوه‌رۆكی گرێبه‌ستی سه‌ده له كاتێكدایه فه‌له‌ستینیه‌كان كه لایه‌نێكی سه‌ره‌كی ئه‌وپرسه‌ن بانگهێشت نه‌كرابوون بۆ واشنتۆن.
دوای ئه‌وه‌ی ساڵی 2018 ترامپ به‌فه‌رمی ئورشه‌لیم یان قودسی وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل به‌فه‌رمی ناساند، په‌یوه‌ندیه‌كانی فه‌له‌ستینیه‌كان و ئه‌مریكا پچڕان.