ئیلهام ئەحمەد: روسیا رێككەوتنی نێوان بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و دیمەشقی دواخستوە

28/01/2020

نەوا
ئەنجومەنی سوریای دیموكرات (مەسەدە) روسیا تۆمەتبار دەكات بە دواخستنی رێككەوتنی نێوان بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و رژێمی سوریا.
ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆكی دەستەی جێبەجێكاری ئەنجومەنی سوریای دیموكرات بە میدیاكانی نزیك لە پەیەدە-ی رایگەیاندووە، ئەو دەنگۆیانەی، كە روسیا لەبارەی رێككەوتنی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و دیمەشق بڵاویدەكاتەوە، تەنها بۆ گوشارخستنە سەر توركیایە.
ئیلهام ئەحمەد، روسیا بە دواخستنی رێككەوتنی نێوان بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و حكومەتی سوریا تۆمەتبار دەكات، داواش دەكات مۆسكۆ بێ لایەن بێت و لەكاتی دانوستانەكان پاڵپشتی لە حكومەتی سوریا نەكات.
ماوەیەكە روسیا باس لەوە دەكات، كە لەهەوڵدایە رژێمی سوریا و بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە باكور و خۆرهەڵاتی سوریا گفتوگۆ ئەنجام بدەن و رێكبكەون، بەڵام تا ئێستا هیچ هەنگاوێكی دیار و بەرجەستە لەو بارەیەوە دیار نییە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group