نه‌وا
به‌هۆی ده‌رنه‌چونی له خوێندن، مێردمنداڵێك له قه‌زای كه‌لار كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
له‌وباره‌یه‌وه موقه‌ده‌م عه‌لی جه‌مال قدوری وته‌بێژی پۆلیسی گه‌میان رایگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ (سێشه‌مه) له گه‌ڕه‌كی جوتیارانی قه‌زای كه‌لار مێردمنداڵێكی له‌دایكبوی ساڵی 2005 له‌ماڵی خۆیان گوللـه‌ی به‌خۆیه‌وه ناوه و گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه‌سوكاری مێردمنداڵه‌كه وتویانه، منداڵه‌كه‌یان له پۆلی حه‌وته‌مه و به‌هۆی ده‌رنه‌چونی له خوێندن، خۆی كوشتوه.
وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان راشیگه‌یاند، پزیشكی دادوه‌ریی كه‌لار و پۆلیس ده‌ستی به‌لێكۆڵینه‌وه كردوه.