نه‌وا-لاڤه كورده
پاش چه‌ند جارێك ئاگاداركردنه‌وه، شاره‌وانی سلێمانی له چه‌ند رۆژی رابردودا زیاده‌ڕۆییه‌كانی شه‌قامی سالم (سه‌هۆڵه‌كه)ی لابرد، كه له‌لایه‌ن كاسبكارانه‌وه دانرابون، به‌ڵام چه‌ند شوێنێك ماونه‌ته‌وه كه مه‌رجیان بۆ دانراوه و یه‌كێك له كاسبكارانی شه‌قامه‌كه‌ش ده‌ڵێت " زیانم بۆ كه‌س نییه، كه له‌و شوێنه‌دا كارده‌كه‌م".
زه‌رده‌شت ره‌فیق به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی به‌شداری له به‌رنامه‌ی "شه‌قام"ی رادیۆ نه‌وادا كرد و له‌باره‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ریان وتی "شه‌قامی سالم، كه به سه‌نته‌ری شار داده‌نرێت و یه‌كێكه له شوێنه جوانه‌كان و خه‌ڵك زۆر سه‌ردانی ده‌كات، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه سیمای ئه‌و شوێنه تێكدراوه و به‌شێوه‌یه‌ك شه‌قامه‌كه داگیركراوه، كه ئاسته‌نگی هاتووچۆی بۆ هاووڵاتیان دروستكردوه، ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت كاسبی بكه‌ن چادر و نایلۆن هه‌ڵده‌ده‌ن، سیمایه‌كی ناشرینی هه‌یه و هه‌روه‌ها كێشه‌ی ته‌ندروستییش دروستبوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و خواردنانه‌ی ده‌یفرۆشن به رۆژ له گه‌راجی ئه‌و شوێنه دایده‌نێن و له‌گه‌ڵ لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت سه‌ردانمان كردون و ده‌ركه‌وتوه شته‌كان پیس بون و زیانیان بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه، ئێمه‌ش به‌رژه‌وه‌ندی گشتیمان پێ باشتره وه‌ك له‌وه‌ی رێگه به چه‌ند كاسبكارێك بده‌ین".
وتیشی "هیچ شوێنێكمان به كه‌س نه‌داوه و دابینمان نه‌كردوه بۆ هیچ كاسبكارێك، به‌ڵام سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی بیرۆكه‌ی رێكخستنه‌وه‌ی ئه‌و شه‌قامه‌ی هه‌یه".
یه‌كێك له كاسبكارانی شه‌قامی سه‌هۆڵه‌كه‌ش، كه له‌به‌ر كاركردنی له‌و شوێنه پێی باش نه‌بو ناو و ناونیشانی بڵێت، بۆ به‌رنامه‌ی "شه‌قام" ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، چه‌ند ساڵێكه له‌وێ كارده‌كات و زیانی بۆ كه‌س نه‌بوه. وتیشی "ده‌رچوی په‌یمانگا و كۆلێژم و دانه‌مه‌زراوم، بۆیه بیرم له‌وه‌كرده‌وه له ماڵه‌وه دانه‌نیشم و كارێك بكه‌م".
هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی چه‌ند جارێك پرۆپۆزه‌ڵی پێشكه‌ش به شاره‌وانی كرد و رازی نه‌بون رێی پێبده‌ن بۆ كاركردن له سه‌هۆڵه‌كه، بۆیه ناچار به نایاسایی له‌وێ كار ده‌كات، به‌ڵام مه‌رجه‌كانی شاره‌وانی جێبه‌جێكردوه و زیانی بۆ كه‌سیش نییه، چونكه خۆیشیان نایانه‌وێت سیمای ئه‌و شه‌قامه تێكبچێت و خواردنی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچو بفرۆشن.
به وته‌ی زه‌رده‌شت ره‌فیق به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی-یش، پاش لابردنی كه‌لوپه‌له‌كانی شه‌قامی سه‌هۆڵه‌كه، ئه‌و كاسبكارانه دوباره چونه‌ته‌وه شوێنه‌كانی خۆیان و به‌رده‌وامن له زیاده‌ڕۆیی.