نه‌وا
سه‌عد مه‌تڵه‌بى سه‌ركرده له ئیئتیلافى ده‌وڵه‌تى یاسا ده‌ڵێت "سه‌رجه‌م ئه‌و ناوی كاندیدانه‌ی دزه‌یان پێكراوه بۆ وه‌زاره‌ته‌كانى حكومه‌تى داهاتوو به‌سه‌رۆكایه‌تى محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوى، ناڕاستن".
مه‌تڵه‌بى له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتى "محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عیراق دزه‌ى به‌ناوى وه‌زیره‌كانى كابینه‌كه‌ى نه‌كردوه، به‌ڵام چه‌ند لایه‌نێكى دیكه هه‌ن، كه ده‌یانه‌وێت رێگرى له‌به‌رده‌م حكومه‌تى داهاتودا دروستبكه‌ن و ئه‌وان دزه‌یان به‌و ناوانه كردوه".
رونیشیكردوه‌ته‌وه، عه‌للاوى زۆر به‌باشى ناوه‌كانى پاراستوه ئه‌وه‌ش له‌پێناو ئه‌وه‌ى دزه به هیچ ناوێك نه‌كرێت، ئه‌و ناوانه‌شى له‌هه‌ندێك ده‌زگاى راگه‌یاندن بڵاوكراونه‌ته‌وه، راست نین.
ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه چه‌ندین ناو له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و هه‌ندێك ده‌زگاى راگه‌یاندن بڵاوده‌كرێنه‌وه گوایه له‌كابینه‌كه‌ى محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوى-دا وه‌زیرن، به‌ڵام تائێستا هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كى فه‌رمى هیچ ناوێكى پشتڕاست نه‌كردوه‌ته‌وه.