نه‌وا
له ساڵیادی خۆپیشاندانه‌كانی 17ی شوباتی ساڵی 2011، یه‌كێك له رێكخه‌رانی گردبونه‌وه‌كان ده‌ڵێت "ئۆپۆزسیۆنی كاتی 17ی شوبات هه‌لپه‌رست بون".
د.فاروق ره‌فیق به‌ڕێوه‌به‌رى خانه‌ى حیكمه‌ت بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی فه‌لسه‌فى له‌به‌رنامه‌ى "ئاراسته"ى رادیۆ نه‌وادا سه‌باره‌ت به ساڵیادى 17ى شوبات ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، ئه‌و هۆكار و گرفتانه‌ى 17ى خۆپیشاندانیان دروستكرد، ئێستا 10 هێنده بوه و وتیشى "روداوى 17ى شوبات هه‌موو 50 ساڵ جارێك روده‌دات".
هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ى له‌وانه‌ش گرت، كه به‌هۆى 17ى شوباته‌وه پله و پۆستیان وه‌رگرت و ده‌ڵێت "خه‌ڵك هه‌بووه له خۆپیشاندانه‌كاندا پاقله‌ى ئه‌خوارد و ئێستا په‌رله‌مانتاره، ئه‌وانه‌ش كه ئه‌وكات پێیانده‌وتن ئۆپۆزسیۆن، هێزێكى هه‌لپه‌رست بون و به‌سه‌ر ئێسك و پروسكى ئێمه و منداڵى كورددا چونه سه‌ره‌وه و بونه شه‌ریكه دز".
سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگانه‌ى داواى خۆپیشاندانیش ده‌كه‌ن له‌ئێستادا، د.فاروق ره‌فیق وتى "خۆى له‌خۆیدا داواكارى خۆپیشاندان كوشتنى خۆپیشاندانه و ئه‌وه‌ى ده‌یه‌وێت شوێنى ئۆپۆزسیۆن بگرێته‌وه كه‌سێكى پۆپۆلیستى دیماگۆگه، كه له‌ڕووى فكریى و كه‌لتورییه‌وه خوێنده‌وارى نییه و ده‌یه‌وێت به كۆمه‌ڵێك سه‌فه‌قات له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات لێى ده‌ربچێت".
هه‌روه‌ها د.هه‌ڵمه‌ت غه‌ریب مامۆستاى زانكۆ له به‌رنامه‌كه‌دا 17ى شوباتى به "وێستگه‌یه‌ك بۆ به‌خۆداچونه‌وه‌ى هێزه حوكمڕانه‌كانى كوردستان" وه‌سفكرد، به‌ڵام بۆچوونى پێچه‌وانه بوو له‌وه‌دا كه 17ى شوبات "بوه وه‌سیله بۆ داواكارى سیاسى" و وتى "لێره‌وه كێشه‌كه دروستبوو، ئێستاش ئه‌وانه‌ى ئۆپۆزسیۆن بون و ئێستا له ده‌سه‌ڵاتدان هه‌لیان هه‌یه تا داواكارى خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێ بكه‌ن، به‌ڵام نایكه‌ن، چونكه به‌رژه‌وه‌ندییان له‌گه‌ڵ په‌یامى 17ى شوبات یه‌كناگرێته‌وه و به‌رژه‌وه‌ندییان له‌وه‌دایه خۆیان ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ن و پێگه‌ى ئابوریى حزبه‌كانیان به‌هێز بكه‌ن".