نه‌وا
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌دوای ئه‌وه‌ی ساڵی رابردوو له نوسراوێكدا ته‌واوی ورده‌كارییه‌كانی خراپی دۆخی ئه‌منی و مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر ژیانی دانیشتووانی قه‌زای داقوق و گوندی حه‌فته‌غار و گونده‌كانی دیكه‌ی ده‌وروبه‌ریمان ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كرد، رۆژی 17ی 2ی 2020 له به‌غدا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌وباره‌یه‌وه رێكخرا.
جه‌مال شكور په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عیراق له په‌یجی خۆی رایگه‌یاندووه، رۆژی 17ی 2ی 2020 له به‌غدا به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی پێكهاته‌كانی كه‌ركوك و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره ئه‌منییه‌كانی حكومه‌تی عیراق له ئه‌میندارییه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی پارێزگاكان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك رێكخراو له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌وردی دۆخی ئه‌منی قه‌زای داقوق و هۆكاره‌كانی پشت ناجێگیری دۆخی ئه‌منی قه‌زاكه‌مان تاوتوێكرد.
وتیشی: "ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه‌مان به پێشكه‌شكردنی چه‌ند راسپارده‌یه‌ك بوو به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، كه گرنگترینیان له‌به‌رچاوگرتنی هاوسه‌نگی رێژه‌ی پێكهاته‌كانی قه‌زاكه‌یه له داموده‌زگا ئه‌منییه‌كاندا "استخبارات، مخابرات، پۆلیس"، هه‌روه‌ها دروستكردنی لیوایه‌ك له‌پێكهاته‌كانی كه‌ركوك تایبه‌ت بۆ پاراستنی قه‌زای داقوق و ده‌وروبه‌ری كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ یان به‌رگری بێت.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كێتی ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه، ته‌واوی راسپارده‌كان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كرێت، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن سه‌رۆك وه‌زیران پێی هه‌ڵبستێت بۆ جێبه‌جێكردنیان.