نه‌وا
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق پێشنیاز ده‌كات پشووی رۆژانی شه‌ممه‌ی خوێندنگه‌كان نه‌مێنێت بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌وامه‌ی به هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه له‌ده‌ستچووه.
حه‌سه‌ن كه‌عبی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له نووسراوێكدا كه ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كردووه، پێشنیاز ده‌كات له‌مه‌ودوا پشووی رۆژانی شه‌ممه‌ی خوێندنگه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده نه‌مێنێت، ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی پڕۆگرامی خوێندن و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌وامه‌ی به هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه له‌ده‌ستچوون.
كه‌عبی داواشیكردووه كه خوێندكاران و مامۆستایان پابه‌ندبكرێن به ده‌وامكردن له رۆژانه‌ی شه‌ممه‌دا، به‌ڵام تا ئێستا رای حكومه‌تی عیراق له‌وباره‌یه‌وه ئاشكرا نه‌كراوه.
به هۆی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی له مانگی تشرینی یه‌كه‌می رابردووه‌وه له عیراق سه‌ریانهه‌ڵداوه، ده‌وامی به‌شێكی زۆر له خوێندنگه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عیراق راگیراوه.