میسی خەڵاتێكی ناوازەی وەرزشی دەباتەوە

17/02/2020 وەرزش

نەوا
لیۆنێل میسی بەهرەمەندی ئەرجەنتینی و یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی خەڵاتێكی ناوازە دەباتەوە، كە پێشتر هیچ یاریزانێكی تۆپی پێ بەدەستینەهێناوە.
هەرچەندە ئێوارەی دووشەممە لە بەرلینی ئەڵمانیا رێوڕەسمێكی تایبەت بۆ دابەشكردنی خەڵاتی لۆریۆس 2020 رێكخرا، بەڵام میسی نەیتوانی ئامادەبێت.
لە مەراسیمەكەدا لیۆنێل میسی بە هاوبەشی لەگەڵ لویس هامڵتۆن پاڵەوانی پێشبڕكێی ئۆتۆمبێل فۆرمۆلا وەن توانی بە كۆكردنەوەی هەمان خاڵ خەڵاتەكە بەدەستبهێنێت و پێش رافائیل نادال، مارك ماكیز ، ئیلود كیپچوج و تایگەر وودز بكەوێت.
لیژنەی رێكخەری خەڵاتەكە، گرتەیەكی ڤیدیۆیی میسی بڵاوكردەوە و تێیدا خۆشحاڵی خۆی دەربڕیوە بۆ بەدەستهێنانی ئەو خەڵاتە و وتویەتی "دەمەوێت سوپاسی هاوڕێ و خانەوادە و هاندەران بكەم".


بەهۆی ئەوەی میسی لە ئاهەنگەكەدا نەبوە، بۆیە رێكخەرانی رێوڕەسمەكە خەڵاتەكەیان داوەتە كارلیس پویۆڵ هاوڕێی میسی و كاپتنی پێشوی ئیسپانیا و یانەی بەرشەلۆنە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group