نه‌وا
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق وه‌رگرتنه‌وه‌ی سه‌دان پارچه شوێنه‌وار و به‌ڵگه‌نامه‌ی دزراوی وڵاته‌كه‌ی له مۆزه‌خانه‌یه‌كی به‌ریتانیاوه راگه‌یاند.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق ئاشكرایكرد وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ژماره‌یه‌ك پارچه شوێنه‌واری به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌ته‌وه و راده‌ستی وه‌زاره‌تی گه‌شتوگوزار و شوێنه‌واری كردوونه‌ته‌وه.
سه‌حاف وتیشی: "پارچه شوێنه‌وارییه‌كان بریتی بوون له 156 تابلۆی نووسراوه‌ی سه‌ر به‌رد و 250 به‌ڵگه‌نامه‌ی سه‌ده‌ی دووه‌می زاینی، كه له مۆزه‌خانه‌ی له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیایان وه‌رگرتووه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه دانوستاندنیان له‌گه‌ڵ وڵاتان كردووه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌م شوێنه‌وارانه و گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ شوێنه‌كانی خۆیان كه مۆزه‌خانه‌كانی عیراقن.