وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عیراق گه‌شتی فڕۆكه‌خانه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران راگرت

20/02/2020 عێراق

نه‌وا
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عیراق رایگه‌یاند، هێڵی فرۆكه‌وانی عیراق بڕیاریداوه‌ گه‌شته‌كانی له‌ سێ فڕۆكه‌خانه‌ی عیراقه‌وه‌ بۆ ئێران و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ رابگرێت.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عیراق له‌ راگه‌یه‌ندراویكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، هێڵی فڕۆكه‌وانی عێراق سه‌رجه‌م گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی "چوون و هاتن" له‌نێوان عیراق و ئێراندا له‌ سێ فڕۆكه‌خانه‌دا راگرتووه‌.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ چه‌ند فڕۆكه‌خانه‌ ده‌گرێته‌وه‌، وه‌زاره‌ته‌كه‌ باسی له‌وه‌ كردووه‌، ئه‌م بڕیاری راگرتنه‌ فڕۆكه‌خانه‌كانی به‌غدا، به‌سره‌ و نه‌جه‌ف ده‌گرێته‌وه‌.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group