نه‌وا-كاروان مه‌حمود
مامۆستایه‌كی زانكۆی سلێمانی رێنمایی هاووڵاتیان ده‌كات، دڵه‌راوكێ و شڵه‌ژان له‌لای خۆیان دروست نه‌كه‌ن به‌و ده‌نگۆیانه‌ی له‌باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه بڵاو ده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: "به‌پێی سه‌رجه‌م سه‌رچاوه زانستی و پزیشكییه‌كان هۆكاری توش نه‌بوون یاخود چاره‌سه‌ر بوونی كه‌سی توشبوو ته‌نها به‌هێزی سیسته‌می به‌رگری له‌شه كه‌واته ناكرێت به‌هۆی ده‌نگۆكان شڵه‌ژان دروستبكه‌ین و به‌رگری له‌شمان لاواز بكه‌ین".
د. به‌ختیار كه‌مال تاڵه‌بانی مامۆستای زانكۆی سلێمانی و شاره‌زا له په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان به رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، گرنگه هاووڵاتی له‌كاتی بیستنی هه‌ر هه‌واڵێك هه‌وڵبدات خۆی زۆرترین زانیاری كۆبكاته‌وه‌و چونكه نه‌بوونی زانیاری هۆكارێكه بۆ وه‌رگرتنی هه‌واڵی بێ سه‌رچاوه‌و ده‌بێته هۆكارێك بۆ شڵه‌ژانی ئه‌و كه‌سه‌و كاریگه‌ری له‌سه‌ری، جگه له‌وه‌ش وه‌رگرتنی هه‌واڵی فره‌سه‌رچاوه هۆكارێكه بۆ روخانی لایه‌نی ده‌روونی مرۆڤ ده‌كرێت بۆ پرسێكی وه‌كو بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ته‌نها گرنگی به سه‌رچاوه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بدرێت چونكه ره‌نگه هه‌ندێك سه‌رچاوه بۆ مه‌به‌ستی زیادبوونی خوێنه‌ر هه‌واڵ بڵاو بكه‌نه‌وه.
وتیشی: "هه‌موو مرۆڤێك به‌رپرسه له ته‌ندروستی خۆی بۆیه ده‌كرێت ته‌نها گرنگی به ته‌ندروستی خۆت بده‌یت سه‌رجه‌م رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی جێبه‌جێ بكه‌یت و ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی بڵاو ده‌كرێته‌وه نه‌بێته هۆكارێكی رووخانی لایه‌نی ده‌رونی و شڵه‌ژان، جگه له‌وه‌ش گرنگه دایكان و باوكان رۆڵی سه‌ركرده‌یی خۆیان له‌ناو خێزانه‌كانیان ببین و نه‌بنه هۆكاری بڵاو بوونه‌وه‌ی شڵه‌ژان له‌ناو خێزانه‌كانیان و رێنمایی پێویستی منداڵه‌كانیان بكه‌ن".
داواشیكرد، "هاووڵاتیان خۆش باوه‌ڕ نه‌بن به هه‌موو شتێك مه‌ترسی بۆ خۆیان دروستبكه‌ن، چونكه سه‌رجه‌م ئه‌زمه‌و قه‌یرانه‌كانی رابردوو به‌جۆرێك له جۆڕه‌كان گه‌وره كراوه، چونكه به‌پێی سه‌رجه‌م سه‌چاوه ته‌ندروستی و زانستییه‌كان ئه‌گه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌ندێك شوێن بوونی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی توش نه‌بیت و ئه‌وه‌شی توشبووه چاره‌سه‌ری هه‌بێت پێویسته سیسته‌می به‌رگری به‌هێز بێت، به‌ڵام بوونی دودڵی و دڵته‌نگی و مه‌ترسی له ڤایرۆسه‌كه هۆكارێكه بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رگری له‌شی مرۆڤ، كه ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه توشی كۆرۆنا-ش نه‌بێت ئه‌نفلۆنزایه‌كی ئاسایی توش ده‌بێت، كه‌واته زۆر گرنگه به‌رگری خۆمان به‌هێز بكه‌ین".