نه‌وا
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم رێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق راگه‌یاند، له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی نێوانیان و ناردنی شایسته داراییه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ ساڵه‌كانی 2019 و 2020 و ساڵانی رابردو.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراقی فیدڕاڵ، گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتن له‌باره‌ی كاراكردنه‌وه‌ی لیژنه هه‌میشیه‌كانی نێوانیان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقه‌وه، بڕیاریشدرا شایسته داراییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه بۆ ساڵه‌كانی 2019 و 2020 و ساڵانی دواتریش بنێردرێت.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراقی "به‌هه‌نگاوێكی بوێرانه و سه‌ره‌تایه‌كی باشی پته‌وكردنه‌وه‌ی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردولا له‌قه‌له‌مدا" و راشیگه‌یاند، "بڕیاری ناردنی شایسته داراییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه پابه‌ندبونی نیشتیمانیانه‌یه به‌ده‌ستوری هه‌میشه‌یی."
هه‌ر له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا هاتووه، پێشوازی له‌هاتنی وه‌فدی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق ده‌كه‌ن، كه بڕیاره به‌م نزیكانه سه‌ردانی هه‌ولێر بكه‌ن.
وه‌فدێكی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌سه‌رۆكایه‌تی شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه سه‌ردانی به‌غدای كردبوو‌و له‌گه‌ڵ نه‌جاح شه‌مه‌ری وه‌زیری به‌رگری عیراق كۆببوه‌وه.