ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی به‌رایی پۆلی 12 راده‌گه‌یه‌نرێت

24/02/2020

نه‌وا
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكرای ده‌كات، ئه‌نجامی به‌رایی تاقیكردنه‌وه‌ گشتیه‌كانی به‌رایی پۆلی 12ی ئاماده‌یی ڕاده‌گه‌یه‌نن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌زموونه‌ گشتییه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، كه‌ ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ به‌راییه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی بۆ به‌شه‌كانی (زانستی و وێژه‌یی و پیشه‌یی) ڕاده‌گه‌یه‌نن.
خوێندكارانیش ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی لینكی (www.anjamakan12.com) ئه‌نجامه‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه‌.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ له‌ 25 ی شوباته‌وه‌ تا 3 ی ئادار دیاریكراوه‌ بۆ وه‌رگرتن په‌ڵپ گرتن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group