گه‌رمیان.. گروپی هونه‌ری ئه‌ستیره‌كان سزادرا
24/02/2020
نه‌وا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری گه‌رمیان بڕیاریدا گروپی هونه‌ری ئه‌ستێره‌كان له كه‌لار بۆ ماوه‌ی ساڵێك له كاره‌كانی سڕ بكات.
به‌پێی فه‌رمانێكی كارگێڕی كه واژۆی ئاكۆ یوسف به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕۆشنبیری گه‌رمیانی له‌سه‌ره، بڕیار راوه سڕكردنی سه‌رجه‌م و كار‌و چالاكیه‌كانی گروپی هونه‌ری ئه‌ستێره‌كان-ی بۆ ماوه‌ی ساڵێك ده‌ركردووه.
له به‌شێكی دیكه‌ی فه‌رمانه كارگێڕییه‌كه‌دا هاتووه، " هه‌ر گروپێك یان هه‌ر كه‌سێك له سنوری ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌به‌رایتیمان ته‌شهیر به‌رامبه‌ر پیرۆزییه‌كانی هاوڵاتیان بكات هه‌مان ئیجرائاتی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت".
ئه‌م فه‌رمانه كارگێڕییه دوای ئه‌وه هات نمایشی شانۆیی "وه‌رن با ببین به سه‌گ " له كه‌لار به‌ڕێوه‌چوو، له دوای نمایشه‌كه كاردانه‌وه‌ی توندی لێكه‌وته‌وه‌و له تۆڕه كۆمه‌ڵاتیه‌كان قسه‌ی زۆری له‌باره‌وه كرا و به " سوكایه‌تی كردن به ئاین و مه‌لاكان" لێكدرایه‌وه.