نه‌وا
ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نوس و چالاكوان باس لهوهدهكهن، له‌سه‌ر نوسینی بابه‌تێك له فه‌یسبوك رۆژنامه‌نوسێك له‌كه‌لار سزادراوه‌و راژه‌كه‌ی له حكومه‌ت گوازراوه‌ته‌وه. ئه‌وان داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ن به‌زوترین كات ئه‌و گرفته چاره‌سه‌ربكه‌ن.
ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نوس و چالاكوان، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كردوه، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان دژبه سزادانی ئه‌و رۆژنامه‌نوسه له سنوری گه‌رمیان ده‌ربڕیوه.
لهڕاگهیهندراوهكهدا هاتوه"كاروانی سزادانی ڕۆژنامه‌نوسان به‌رده‌وامه‌و ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه رۆژنامه‌نووس (سیروان حه‌سه‌ن) كه به‌رپرسی راگه‌یاندن و سه‌رۆكی لیژنه‌كانی قایمقامیه‌تی كه‌لاره به‌هۆی نووسینی بابه‌تیك له فه‌یسبووك ڕاژه‌كه‌ی گواستراوه‌ته‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی كهلارو بۆ ئه‌مه‌ش بیانووی كه‌مته‌رخه‌می له ده‌وامكردنی دراوه‌ته‌پاڵ له‌كاتێكدا ئه‌و رۆژنامه‌نووسه به‌وته‌ی خۆی هیچ سزا‌و كه‌مته‌رخه‌مییه‌كی نییه هه‌روه‌ها ئێمه گه‌واهیده‌ری كاروچالاكییه‌كانی لیژنه‌كان و راگه‌یاندنی قایمقامیه‌ت بووین به شێوه‌یه‌ك له سه‌رده‌ستی سیروان حه‌سه‌ن هه‌نگاوی گه‌وره ئه‌نجامدراوه."
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو" بۆیه ئێمه وه‌كو رۆژنامه‌نووس و چالاكوانان له ئاستی هه‌رێمی كوردستان دژی سزادانی رۆژنامه‌نووسین له سه‌ر نووسین و داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین به زووترین كات چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته بكه‌ن، چونكه ناوبراو له دژی ئه‌و سزایه بڕیاری وازهێنانی له ده‌وامكردن داوه‌و ئه‌مه‌ش قابیلی قبول نییه و ناكرێت حكوومه‌ت له جۆره كێشه‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه بێده‌نگ بێت."