نه‌وا
قائیمقامی قه‌زای سۆران ده‌ڵێت: هیچ حاڵه‌تێكی توش بون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ناو ئه‌وكه‌سانه‌دا تۆمارنه‌كراوه كه له ئێران گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
كرمانج عیزه‌ت قائیمقامی قه‌زای سۆران له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه، ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ناو ئه‌و كه‌سانه تۆمارنه‌كراوه كه له هۆتێله‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، هاوكات دڵنیاییش ده‌داته ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، ده‌وامی فه‌رمانگه‌كانیان به مۆڵه‌ت بۆ هه‌ژمارده‌كرێت و غیاب نادرێن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هۆشیاری هاوڵاتیان گرنگترین هۆكاری خۆپاراستنه له ڤایرۆسه‌كه، بۆیه داوا له دوكانداران و چێشتخانه و كافتریاكان ده‌كه‌ین مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی جێبه‌جێبكه‌ن و هاوڵاتیانیش بایه‌خ به پاك و خاوێنی بده‌ن.
داواشیكردوه كه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه نه‌كه‌ن و له‌رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه له ته‌ندروستی نه‌خۆش بپرسن، خۆیان له شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كان بپارێزن و ته‌وقه‌كردن كه‌م بكه‌نه‌وه و "ماچ و باوه‌شی خۆشه‌ویستی و دۆستانه‌ش هه‌ڵپه‌سێرن".