نه‌وا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر، به‌مه‌به‌ستی خۆپارێزی له‌ڤایرۆسی كۆرۆنا، سه‌رجه‌م چالاكی قوتابخانه‌كانی سنوری پارێزگای هه‌ولێری راگرت.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر ژماره‌یه‌ك رێنمایی تایبه‌ت ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كانی (ناوه‌ندی هه‌ولێر، ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر، ده‌شتی هه‌ولێر، خه‌بات، مه‌خمور، كۆیه، شه‌قڵاوه، سۆران، رواندز، چۆمان، مێرگه‌سۆر) كراون.
به‌پێی رێنماییه‌كان، په‌روه‌رده داوایكردوه، رۆژانه وانه‌ی یه‌كه‌م ته‌رخانبكرێت به‌پێدانی رێنمایی له‌باره‌ی خۆپارێزی ته‌ندروستیه‌وه، سه‌رجه‌م ئه‌و چالاكیانه‌شی له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندن قه‌ره‌باڵغی دروستده‌كه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی كاتی رابگیرێن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، بایه‌خ به‌پاكوخاوێنی ژینگه‌ی قوتابخانه بدرێت، هاوكات چاودێری شوێنی ئاوخواردنه‌وه‌ش بكرێت و لیژنه‌ی فرۆشگاش چاودێری زیاتر‌و به‌رده‌وام بێت.
په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر قوتابخانه‌كانی ئاگاداركردووه‌ته‌وه، چاودێری زیاتری قوتابیان بكرێت له‌ئه‌گه‌ری هه‌ر حاڵه‌تێكی په‌تای وه‌رزی و به‌رزبونوه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌ش و به‌رچاوكه‌وتنی هه‌ر نیشانه‌یه‌كی گومان‌لێكراو، ئه‌وا راسته‌وخۆ كه‌سوكاریان ئاگاداربكرێته‌وه‌و ره‌وانه‌ی نزیكترین بنكه‌ی ته‌ندروستی بكرێت.