نه‌وا
ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوریه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌و هاوڵاتیه عێراقیانه‌ی تا ئێستا له ئێران تا ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه ده‌توانن له رێگه‌ی ده‌روازه سنوریه‌كانه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه، هاوكات بڕیاریشیداوه بۆ یه‌ك هه‌فته سه‌رجه‌م ئاڵوگۆڕه بازرگانیه‌كان له گه‌ڵ ئێران و كوه‌یت رابگرێت.
له‌راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوریه‌كانی عێراق رایگه‌یاندووه، كه رۆژی 15ی ئادار دوا مۆڵه‌ته بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هاوڵاتییه عێراقییانه‌ی كه ئێستا له ئێرانن، له ده‌روازه سنورییه‌كانه‌وه، دوای ئه‌و رێكه‌وته‌ش ته‌نها ده‌توانن له هه‌ردو فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا و به‌سره‌وه بگه‌ڕێنه‌وه.
هاوكات راشیگه‌یاندووه، له 8 ی ئاداره‌وه تا 15 ی ئه‌م مانگه سه‌رجه‌م ئاڵوگۆڕه بازرگانیه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ ئێران و كوه‌یت راده‌گیرێت.
له‌وباره‌وه ده‌سته‌كه رونیكردۆته‌وه، ئه‌و بڕیاره بۆ دانانی میكانیزمێكی گونجاوه بۆ چۆنێتی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له ده‌روازه سنورییه‌كان و پێدانی ده‌رفه‌ت به وه‌زاره‌تی ته‌ندورستی بۆ دوباره رێكخستنه‌وه و دابینكردنی پێداویستییه لۆجستی و خۆپارێزییه‌كان له ڤایرۆسی كۆرۆنا.