پەروەردە لە بارەی چارەنوسی خوێندنی ئەمساڵەوە رونكردنەوە دەدات

28/03/2020

نەوا
وەزارەتی پەروەردە بەهۆی درێژكردنەوەی پشووی ناوەندەكانی خوێندن بەدوای ئالیەتێكدا دەگەڕێت بۆ یەكلاكردنەوەی چارەنووسی خوێندنی ئەمساڵ، بەرپرسێكی وەزارەتەكەش دەڵێ، گرینگ ئەوەیە مافی قوتابیان نافەوتێت.
جەلال هەمزە كاكەشین بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی پەروەردە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاندوە: "وەزارەتی پەروەردە خەریكی چارەسەركردنی كێشەی خوێندنی ئەمساڵە و بەهەموو پێوەرێك مافی قوتابیانی خۆشەویست نافەوتێت و وەزارەت بڕیار لەسەر چارەنووسی خوێندنی ئەمساڵی دەدات، وە قوتابیان دڵنیا دەكەینەوە كە بەدوای میكانیزمێكی گونجاوین.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پەروەردە وتیشی: "هەفتەی رابردوو لەبارەی چارەنووسی خوێندنی ئەمساڵ، ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردە كۆبووەتەوە، بەڵام هیچ بڕیارێكی كۆتایی نەداوە لەسەر چارەنووسی خوێندنی ئەمساڵ.
هەمزە كاكەشین باسی لەوەشكردووە، "ژمارەیەك پێشنیاز ئامادەكراون بۆ بڕیاردان لەچارەنووسی خوێندن، بەڵام تائێستا بەرچاو روونی بۆ وەزارەتی پەروەردە نیە تا بڕیاری كۆتایی بدات، ئێمە بەدوای ئالیەتی گونجاو دەگەڕێین و هەركاتێك گەیشتین بە چارەسەری كۆتایی رایگشتی و قوتابیان ئاگادار دەكەینەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group