شەش حاڵەتی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كەركوك تۆماركرا

02/04/2020

نەوا
بەیانی ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی كەركوك رایگەیاند، شەش حاڵەتی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگاكەدا تۆماركراوە.
لەوبارەیەوە دكتۆر زیاد جبوری یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی كەركوك ئاماژەی بەوەكردوە، ئەو شەش هاووڵاتییە بەركەوتەی توشبوی پێشوی گەڕەكی شۆڕیجەی كەركوكن.
بەگوێرەی داتا فەرمییەكانی حكومەتی عیراق، ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا لە وڵاتەكەدا 730 كەسی تێپەڕاندوە و گیانلەدەستدانیش لە 50 كەس زیاترە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group