ئەمڕۆ توشبوانی كۆرۆنا لە جیهاندا دەگاتە 1 ملیۆن كەس؟

02/04/2020 جیهان

نەوا
ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا لە جیهان لە 940 هەزار كەس نزیكدەبێتەوە، زیاتر لە 47 هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە و ئەو توشبوانەشی چاكبونەتەوە 195 هەزار كەسی تێپەڕاندووە، پێشدەچێت لەچەند كاتژمێری داهاتودا توشبوان بگەنە 1 ملیۆن كەس.
بەپێی دوایین ئامارەكانی ماڵپەڕی (worldometers) تایبەت بە ئامار و داتاكان، كە بەردەوام ژمارەی قوربانییانی كۆرۆنا بڵاو و نوێدەكاتەوە، تا ئێستا لە تەواوی جیهاندا نزیكەی 940 هەزار كەس توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، كە لەرێژەی توشبوندا ئەمریكا لەپلەی یەكەمدا دێت بە زیاتر لە 215 هەزار توشبو، هەروەها لەتەواوی جیهاندا زیاتر لە 47 هەزار و 280 كەس بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە، كە ئیتاڵیا لە پلەی یەكەمدایە و 13 هەزار و 155 توشبوی ڤایرۆسەكە لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە، لەكاتێكدا زیاتر لە 195 هەزار و 300 كەس ڤایرۆسەكەیان تێپەڕاندووە، كە لەو چوارچێوەیەدا وڵاتی چین بە پلەی یەكەم دێت بە تۆماركردنی زیاتر لە 76 هەزار و 400 چاكبوەوە.
پێشبینیش دەكرێت لە چەند كاتژمێری داهاتوو ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا لە تەواوی جیهاندا بگاتە 1 ملیۆن كەس.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group