نه‌وا
وته‌بێژی هاتووچۆی هه‌ولێر ده‌ڵێت: "سه‌ره‌ڕای نه‌هامه‌تیه‌كان، ئیتاڵیا هاوڕێكانی له‌بیر ناكات و ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵێك كه‌لوپه‌لی پێویستی به‌خشیوه به‌هاتووچۆی هه‌ولێر".
فازڵ حاجی وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌مرۆ كۆمپانیای siseی ئیتاڵی كه‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه وه‌ك كۆمپانیایه‌كی شاره‌زا له‌بواری رێكخستنی هاتووچۆ له‌هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن هه‌ندێك كه‌لوپه‌لی پێویستی بۆ رێكخستنی هاتووچۆو پێداویستی خۆپارێزی له‌ڤایرۆسی كۆرۆنایان كرده دیاری بۆ هاتووچۆی هه‌ولێر.
باسی له‌وه‌شكردووه، ئه‌و دیاریه‌ی ئیتاڵیا بۆ ئه‌وه‌یه به‌سه‌ر ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندانی هاتووچۆ دابه‌شبكرێن له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان كه‌شه‌و و رۆژ ده‌خه‌نه‌سه‌ر یه‌كتر بۆ خزمه‌تكردنی شاره‌كه.