نه‌وا
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگدا لیژنه هاوبه‌شه‌كان زیاتر له سێ سه‌د شوێنیان داخستووه.
لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماری مانگی ئاداری بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و به‌پێی ئاماره‌كه له‌و مانگه‌دا لیژنه‌كان سه‌ردانی شه‌ش هه‌زار و (379) شوێنیان كردووه‌و به ووردی له چۆنیه‌تی پابه‌ندبون و جێبه‌جێكردنی مه‌رج و رێنماییه ته‌ندروستیه‌كانیان كۆڵیوه‌ته‌وه، له ئه‌نجامی گه‌ڕان و پشكنینه‌كان به‌ھۆی پابه‌ندنه‌بوون به مه‌رج و رێنماییه‌كان (637) شوێن پسوڵه‌ی سه‌رپێچیان بۆ كراوه‌و (424) شوێنیش ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كان بن.
باس له‌وه‌شكراوه، به‌ھۆی جۆره‌كانی سه‌رپێچیه‌كانه‌وه (345) شوێن داخراون و له‌به‌رامبه‌ر سه‌رپێچیه‌كانیان سزادراون و دوو شوێنیش رووبه‌ڕووی دادگا كراونه‌ته‌وه.
له ئاماره‌كه‌ی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیدا هاتووه، له مانگی ئادار-دا بڕی "68" تۆن و پێنج سه‌د كیلۆگرام مه‌وادو خۆراكی ماوه‌به‌سه‌رچوو زیان به‌خش له ناوبراوه، به پێی رێنماییه‌كانی لیژنه ھاوبه‌شه‌كانیش ھه‌رشوێنێك پابه‌ند نه‌بێت، سه‌ره‌تا ئاگادار ده‌كرێته‌وه، دواتر سزای مادی ده‌درێن و له ئه‌گه‌ری دووباره‌كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچیه‌كاندا رووبه‌رووی داخستن یان دادگا ده‌كرێنه‌وه.