توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ یەك ملیۆن كەسی تێپەڕاند

02/04/2020 جیهان

نەوا
پاش چوار مانگ لە بڵاوبونەوە و تۆماركردنی بەشێوەیەكی فەرمی، ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لە جیهاندا گەیشتە یەك ملیۆن كەس.
بەگوێرەی ئەو داتایانەی ماڵپەڕی www.worldometers.info بڵاویدەكاتەوە، شەوی پێنجشەممە 2-4-2020 ژمارەی توشبوانی كۆرۆنای نوێ لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە ملیۆنێك و 165 كەس.
هەروەها ئەوانەشی بەهۆی ڤایرۆسەكەوە لە جیهاندا گیانیانلەدەستداوە گەیشتە زیاتر لە 51 هەزار و 300 كەس. لەكاتێكدا چاكبونەوە گەیشتوەتە سەروو 210 هەزار كەس.
ماوەی چوار مانگە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (كۆڤید 19) لە چینەوە سەریهەڵداوە و لە سەرتاسەری جیهاندا بڵاوبۆتەوە، هەرچەندە یەكەمجار زۆرترین ژمارە لە هەرێمی هوبی و بە دیاریكراوی لە شاری ووهانی هەرێمەكە تۆماركرا، بەڵام ئێستا ئەمریكا لە پلەی یەكەمی توشبواندایە و زیاتر لە 235 هەزار هاووڵاتی توشی كۆرۆنا بون، گیان لەدەستدانیش لەو وڵاتە لە پێنج هەزار و 600 كەس تێپەڕیوە.
دوای ئەمریكا، ئیتاڵیا دێت، كە توشبوان زیاتر لە 115 هەزار كەسن و یەكەم وڵاتیشە، كە زۆرترین گیانلەدەستدانی تێدا تۆماركراوە و گەیشتوەتە نزیكەی 14 هەزار توشبو.
لە پلەی سێیەمیدا ئیسپانیا دێت و دواتر ئەڵمانیا و چین-یش بۆ پلەی پێنجەمی ئەو وڵاتانە دابەزیوە، كە زۆرترین حاڵەتیان تێدا تۆماركراوە.








شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group