نەوا
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەڵەبجە داخستنی چەند شوێنێكی راگەیاند، ژمارەی توشبوانی كۆرۆناش لە پارێزگاكەدا زیاتر دەبێت.
لەوبارەیەوە دكتۆر ئازاد مستەفا لە پەیجی فەرمی خۆیەوە لە فەیسبوك نوسیویەتی "سەرجەم نۆرینگەكانی كارمەندانی تەندروستی و سەرجەم ئەو دەرمانخانانەی پزیشكی دەرمانسازی لێ نییە داخراون".
رێژەی توشبونی هاووڵاتیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لە پارێزگای هەڵەبجە ڕوو لە زیادبونە و شەوی پێنجشەممەش سێ حاڵەتی نوێی ڤایرۆسەكە لە پارێزگاكە راگەیەندرا، كە هەرسێكیشیان منداڵن.
لەوبارەیەشەوە ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە لەلێدوانێكدا بە دەنگی ئەمریكای وتبو، رێوشوێنەكانیان توندتر كردوەتەوە و هەر هاووڵاتییەك بە نایاسایی گەڕابێتەوە هەڵەبجە، ئەگەر توشبوی نەخۆشیەكەش بێت، روبەڕوی دادگاییكردن دەبێتەوە.