فەرماندەیی هێزە چەكدارەكانی عیراق سكاڵا لەسەر پەرلەمانتارێكی كورد تۆمار دەكات

03/04/2020 عێراق

نەوا
بەهۆی دەمەقاڵێ لە نێوان پەرلەمانتارێكی كورد و سەربازێكی عێراق لە خاڵێكی پشكنینی كەركوك، فەرماندەیی هێزە چەكدارەكانی عێراق رایگەیاند، سكاڵا لەسەر ئەو پەرلەمانتارە تۆمار دەكەن.
لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا  دەردەكەوێت لە بازگەیەكی كەركوك رێگری لە چوونە ناوەوەی ئەڵماس فازیل پەرلەمانتاری كورد بۆ ناو ئەو شارە دەكرێت و بە هۆیەوە دەمەقاڵێ لە نێوان ئەو خانمە پەرلەمانتارە و سەربازێكی بازگەكەدا دروست دەبێت.
لەو بارەوە یەحیا رەسوڵ وتەبێژ بە ناوی فەرماندەیی هێزە چەكدارەكانی عێراق سەربازەكەی بە پاڵەوان ناوبردووە و رایگەیاندووە، بە هۆی بێڕێزی كردن  و هێرشكردن بۆ سەر سەربازانی ئەو خاڵە چاودێریە سكاڵایان لەسەر ئەو پەرلەمانتارە تۆمار كردووە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group