لیڤەرپوڵ: یارییەكەمان لەگەڵ ئەتلەتیكۆ مەدرید بوەهۆی بڵاوبونەوەی كۆرۆنا

04/04/2020 وەرزش

نەوا
ماسیۆ ئاشتۆن بەڕێوەبەری تەندروستیی یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی دەڵێت، یاری یانەكەی لەگەڵ ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانیا لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، كە تێیدا هاندەرێكی زۆر ئامادەیبون، هۆكار بوە بۆ بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەشاری لیڤەرپوڵدا.
ماسیۆن لەلێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی "گاردیان"ی بەریتانی باسی لەوەكردوە، ئەنجامدانی یارییەكە بڕیارێكی دروستنەبو، بەڵام هەڵەیەكی بە ئەنقەستیش نەبوە و لەوكاتەدا هەست بە مەترسییەكان نەدەكرا.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو یاریە "هەڵەیەكی گەورە" بوە و هۆكار بو بۆ بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری لیڤەرپوڵدا.
لە یارییەكەی نێوان لیڤەرپوڵ و ئەتلەتیكۆ مەدرید زیاتر لە سێ هەزار هاندەری یانە ئیسپانییەكە لە یاریگای یانە ئینگلیزەكە ئامادەبون بۆ هاندانی یانەكەیان، لەئێستاشدا ئیسپانیا و ئینگلتەرا یەكێكن لەو وڵاتانەی ژمارەیەكی زۆر توشبوی ڤایرۆسەكەیان تێدا تۆماركراوە بەتایبەتی ئیسپانیا.
بڕیاریش یارییەكە، لە 11-3-2020 بێ‌ هاندەر ئەنجامبدرێت، بەڵام دواتر بڕیارەكە گۆڕا بۆئەوەی یاریەكە بەشێوەیەكی سروشتی و بە ئامادەبونی هاندەران بەڕێوەبچێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group