له نه‌جه‌ف 24 كه‌سی دیكه توشی كۆرۆنا بوون
08/04/2020 عێراق
نه‌وا
له نه‌جه‌ف 24 توشبوی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یه‌ندرا و تا ئێستا 253 كه‌س له‌و پارێزگایه توشی ڤایرۆسه‌كه بوون.
فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستیی نه‌جه‌ف له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه دوای ئه‌وه‌ی پشكنین بۆ 170 گومان‌لێكراو ئه‌نجامدراون، 24 توشبوی دیكه به ڤایرۆسی كۆرۆنا له پارێزگاكه تۆماركراون.
ته‌ندروستیی نه‌جه‌ف ئاشكراشیكردووه، كۆی گشتیی توشبوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له پارێزگاكه گه‌یشتووه‌ته 253 توشبو، كه 92-یان چاكبوونه‌ته‌وه و 8 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌و توشبووه نوێیانه‌ی نه‌جه‌فه‌وه، تا ئێستا له عیراق هه‌زار و 136 كه‌س توشی كۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه 65 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 373ی دیكه‌ش چاكبونه‌ته‌وه.